دەستکەوتێک بۆ سینەمای کوردی: شەهرام عەلیدی بوو بە ئەندامی فێستیڤاڵێکی نوێ

حەسەن فەلاح18 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ:

  • شەهرام عەلیدی لە دەرهێنەر و سیناریۆنووسە ناسراوەکانی کوردە

  • ئێستا وەکو ئەندامی لیژنەی داوەریی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیایی دوبەی هەڵبژێردراوە

  • سەرەتای ساڵی داهاتوو فێستیڤاڵەکە دەستپێدەکات


فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیایی دوبەی: یەک بۆ حەوتی شوباتی 2027 بەڕێوەدەچێت.


لەبارەی فێستیڤاڵەکە:

  • سەکۆی MovieDom سەرپەرشتی دەکات

  • بەرهەمی سینەمای ئاسیا، هیندستان و ئیمارات لەخۆدەگرێت

  • بەهرەی پلاتفۆرمەکانی پەخش و سینەمای باو کۆدەکاتەوە

ئامانجی فێستیڤاڵەکە:

  • بنیادنانی ژینگەیەکی سینەمایی کۆمەڵگەیی لە ئیمارات

  • دۆزینەوەی بەهرەی نوێ

  • کۆکردنەوەی ناوە ناسراوەکانی سینەمای ئاسیا


شەهرام عەلیدی، وەکو ئەندامی لیژنەی داوەران بەشدار دەبێت، کە هاوشانی خۆی 10 کەسایەتیی ناسراوی سینەمای ئاسیا ئەندامن.


لیژنەکە:

  • فیلمە هەڵبژێردراوەکان هەڵدەسەنگێنن

  • ناونیشانەکان بۆ پێدانی ڕێزلێنان دەستنیشان دەکرێن

بەشداریکردنی عەلیدی بۆچی گرنگە؟

  • سینەمای کوردی هاوئاست دەبێت لەگەڵ سینەما گەورەکانی ئاسیا

  • لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵەکەدا ناسنامەی خولەکانی داهاتوو دیاری دەکات

  • دەروازەیەک دەکاتەوە بۆ بەشداریکردنی کارای هەرێمی کوردستان و عێراق لە فێستیڤاڵەکەدا

  • نزیکخستنەوەی کادرە کوردییەکان لە پلاتفۆرم و لایەنەکانی بەرهەمهێنانی کەنداو و ئاسیا

شەهرام عەلیدی:

  • لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە

  • لە زانکۆی تاران هونەرەجوانەکانی خوێندووە

  • دەرهێنەر، نووسەری سکرینپلەی و نیگارکێشە

  • لە پاریس دەژی و بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانییە

  • کورتەفیلمەکانی براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتین

  • دیارترین بەرهەمەکانی: مامڵێ، شێرکۆ بێکەس، دوایین گوندی نەژمێردراو، سرتە لەگەڵ با و یادەوەرییەکانی ئەسپی ڕەش

حەسەن فەلاح

Thu Oct 22 2026

Loading related news...