.jpg)
لەمیانی کۆبوونەوەی نوێنەری زانکۆی میلانی ئیتاڵی و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان پڕۆژەکە پێشکەش کراوە
لەبارەی دروستکردنی مۆزەخانەیەکی کراوەیە لە شوێنەوارێکی گرنگی هەولێر
لەمیانی سەردانیکردنی پڕۆفیسۆر لۆکا، نوێنەری زانکۆی میلان و شاندەکەی:
گفتوگۆ کرا لەبارەی کارەکانی زانکۆی میلان لە بواری شوێنەوار و پڕۆژە پێشنیازکراوەکان لە هەرێمی کوردستان
شاندە ئیتاڵییەکە خوازیارن حکومەتی هەرێم هاوبەشیی بکات لە دروستکردنی مۆزەخانەیەکی کراوە لەسەر گردی شوێنەواریی قاڵنج ئاغا
پێشنیازی دروستکردنی تەلارێکی تایبەت بۆ گەشتیاریی پێگە شوێنەوارییەکان کراوە
لە ناوەڕۆکی پێشنیازەکەدا هاتووە، ئەم لایەنانە کار لەسەر مۆزەخانەکە بکەن:
زانکۆی میلان
ب. گ. شوێنەوار و کەلەپوور
زانکۆی سەڵاحەدین
ب. شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر
شاندی زانکۆی میلان بۆ شوێنەوار: لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە بواری گۆزەکاری و پاشماوەی کورەکان لە هەولێر و دەوروبەری




