
فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، پشتیوانى خۆى بۆ دەستپێشخەرییەکەى فایەق زێدان ڕادەگەیێنێت.
فراکسیۆنى یەکێتى ڕایگەیاند، پێویستە دەستوور ببێتە نەخشەڕێگەى چارەسەرکردنى کێشەکان.
فراکسیۆنى یەکێتى ڕایگەیاند، پشتگیریی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێک ڕادەگەیێنین، ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەکانی عێراق.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییە ڕادەگەیێنێت کە د.فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بانگەوازی بۆ کردووە.
ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق؛ ئەو دەستوورەی کە لە دیباجەکەیدا جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی هاوسەنگی، سازان و هاوبەشیی ڕاستەقینە کراوەتەوە کە بوونەتە ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە.
جارێکی دیکە جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی دەستوور ببێتە نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان و زامنکردنی مافەکانی سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.
بە تایبەتی گەلی کورد کە لە ڕابردوودا قوربانی داوە لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو عێراقییەکان.
بڕواکان وایە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش زامنی یەکپارچەیی عێراقە لە پێناو بونیادنانی داهاتوویەکی گەش.
لە هەمان کاتدا پشتگیریی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێک ڕادەگەیێنین کە ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەکانی عێراق.
بنبڕکردنی دیاردەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیی وڵات.
