
لە کابینەی عەلی زەیدی، هەڵمەتی بەرەبەیانی دژی گەندەڵکاران دەستی پێ کرد.
ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی حکوومی بە تۆمەتی گەندەڵی سزا دراون.
هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە خاو بووەتەوە، بەڵام ناوبەناو تۆمەتباران دادگایی دەکرێن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووتری تەندروستیی سەڵاحەدین و سێ فەرمانبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، سزای بەندکردنیان بۆ دەرچووە.
دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین، بڕیاری داوە بە بەندکردنی بەڕێوەبەری پێشووتری تەندروستیی سەڵاحەدین و سێ فەرمانبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، بۆ ماوەی سێ ساڵ.
ئەو سزادراوانە ساڵی 2019 پارەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەڵاحەدینیان بە بریکارنامەی ساختە خەرج کردووە، ئەوەش زیانی بە سامانی گشتی گەیاندووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، دادگا دوای هەڵسەنگاندنی بەڵگەکان، بۆی دەرکەوتووە ئەو کەسانە تاوانبارن و بەگوێرەی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادان، بڕیاری سزادانی ئەو تۆمەتبارانەی دەرکردووە.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە
