هیچ کەس ئاوات بە ژیانى دانیشتووانى غەززە ناخوازێت

هیچ کەس ئاوات بە ژیانى دانیشتووانى غەززە ناخوازێت

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • لە غەززە، دۆخێک درووستبووە کە ژیانى زۆرێکى خستوەتە مەترسییەوە.

  • ژیان لەناو باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ناوى نانرێت ژیانکردن.

  • دۆخى نیشتەجێبوون یەکێکە لە دیارترین قەیرانەکان لە غەززە.


تیمەکانى بەرگرى شارستانى غەززە دەستیان کردووە بە هەڵمەتێک بۆ لابردنى ئەو پاشماوانەى کە لە دواى بۆردومانەکان، بونەتە مەترسی لەسەر ژیانى هاوڵاتیان. هەڵمەتى تیمەکان دواى ئەوە هات کە لە مانگى ڕابردوو، بەهۆى ڕووخانى باڵەخانەیەک 21 کەس گیانیان لەدەستدا.


دۆخى هاوڵاتییانى غەززە

  • بە ملیۆنان کەس بەهۆى نەبوونى شوێنى گونجاوى نیشتەجێبوون دەناڵێنن.

  • ئەو هاوڵاتیانەشی دەیانەوێت شوێنەکانیان چاک بکەن، لە لایەن هێزەکانى ئیسرائیلەوە رێگرى لە هاوردەکردنى کەل و پەلى بیناسازى دەکرێت.

  • قەیرانەکە بەجۆرێکە، بەهۆى نەبوونى چادر، بە هەزاران خێزان ناچارن لە باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ژیان بەسەر ببەن.

هۆشدارییەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى فەلەستین

  • زیاتر لە هەزار باڵەخانە، کە زۆرێکیان خەڵک بە ناچارى تاوەکو ئێستا بەکاریان دەهێنن مەترسى ڕووخانیان لەسەرە.

  • سەردەمێک ئەو گەڕەکانەى غەززە هەمووى ماڵى هاوڵاتیان بوون، ئێستا بوەتە یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکان بۆ مانەوەیان.

ئەو هۆشدارییەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ سەلامەتى گیانى هاوڵاتیانى غەززەیە، بەڵام لەنەبوونى شوێن ناچارن لەوێ بمێننەوە.

ماڵێک کە لە پاشماوەى بۆردوومانەکان درووستکرابێت و بە بەکارهێنانى نایلۆن و پارچە قوماش.

ئاماژەن کە لە وەرزى زستاندا دۆخێکى سەختر ڕووبەڕووى خەڵکى غەززە دەبێتەوە.

ژوان نیزام

Thu Nov 12 2026

Loading related news...