دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەنجامدەرى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر دیاریکرابێت

هێرش بۆسەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر
هێرش بۆسەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر

پووختەى هەواڵەکە

  • دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق: دیاریکردنى لایەنى بەرپرس لە هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر پشت بە بەڵگە و ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دەبەستێت.

  • قسەکانى باسم بەدرى لە بارەى ئەگەرى تێوەگلانى لایەنێکى کوردى یاخود دەرەکى لە هێرشەکە.

  • لە چوارچێوەى خستنەڕووى نمونەیەکى گریمانەیی بووە.

  • نەک تۆمەتبارکردن و بەڵگەى پشتبەستوو بە ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان.


ئەرشەد حاکم، گوتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، قسەکانى باسم بەدرى سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى لەبارەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر، لە چوارچێوەى جەختکردنەوە بووە لەوەى دیاریکردنى بەرپرسیارانى ڕووداوە ئەمنییەکان تەنیا پشت بە بەڵگە و ئەنجامى لێکۆڵینەوە تایبەتمەندەکان دەبەستێت، نەک گێڕانەوە و خەمڵاندنە میدیاییەکان.


بۆچوونى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى

  • قسەکانى سەرۆکى دەزگاکەیان لە میانى گفتوگۆیەکى دامەزراوەى چاتام هاوس لە لەندەن.

  • لە میانى وەڵامى پرسیارى میدیاکارێک بووە بۆ دەنگۆ میدیاییەکان لە بارەى سەرچاوەى هەڵدانى درۆنەکان بۆ کردنە ئامانجى کێڵگەى کۆرمۆر.

  • ئاماژەدان بە ئەگەرى تێوەگلانى لایەنێکى کوردى یاخود دەرەکى لە چوارچێوەى خستنەڕووى نمونەیەکى گریمانەیی بووە.

  • بۆ ڕوونکردنەوەى زانیارییە میدیاییەکان.

  • ئەوەش بەس نییە بۆ دیاریکردنى ناسنامەى لایەنى ئەنجامدەر.

  • ئەوەش واتاى تۆمەتبارکردن یاخود دەرئەنجامێکى پشت بەستوو بە لێکۆڵینەوەکان نییە.

Loading related news...