هۆزى ئەبو عەلوان: ئەحمەد عەلوانى پڕۆژەیەکى سیاسی هەبوو.
پیاو ماقوڵانى هۆزى ئەبو عەلوان نیگەرانن لە شێوازى کوشتنى ئەحمەد عەلوانى کەسایەتی هۆزەکەیان.
پەرلەمانتارى پێشووى عێراق داوا لە دەزگا ئەمنییەکانى عێراق و لوبنان دەکەن بکوژانى ئاشکرا بکەن.
هۆزى ئەبو عەلوان لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە دەسەڵاتداران و دادگاکان لە عێراق و لوبنان دەکەن لێکۆڵینەوەیەکى دادپەروەرانە بکەن و کەسانى تێوەگلاو لە کوشتنى ئاشکرا بکەن.
کەسایەتییەکى هۆزى ئەبوعەلوان دەڵێت، ئەحمەد عەلوانى پڕۆژەیەکى نیشتمانى هەبوو داواکارى ئێمە ئەوەیە ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە کە بردیان بۆ لوبنان.
کوشتنى ئەحمەد عەلوانى لە لوبنان سوننەکانى نیگەران کردووە.
هەندێکیان کوشتنەکەى بە سیاسى و هەندێکى دیکەش بە تۆڵەکردنەوەى تائیفى دەزانن.

