بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەلایەن یانەی گاڵاتاسارای کوردی توڕەکرد

پووختەی هەواڵەکە

  • یانەی گاڵاتاسارای ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە وەک هێمای سوکایەتی بە کورد خوێنرایەوە.

  • گاڵاتاسارای ڕایگەیاندووە، نیگەرانین و کارەکەمان تەنیا دیزانێکی تایبەت بووە و بێ مەبەستبووە.

  • 15 ژووری پارێزەرانی باکووری کوردستان سکاڵایان دژی گاڵاتاسارای تۆمارکرد.


شەوی ڕابردوو، پاش ئەوەی یانەی گاڵاتاسارای بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە ئامەدسپۆری بردەوە، پێگەی فەرمی کڕین و فرۆشتنی گاڵاتاسارای ڤیدیۆیەکی بڵاوکرەوە و وەک هێمای سوکایەتی بە کورد خوێنرایەوە.


چیرۆکەکە چییە؟

  • لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت کە تورەکەیەکی زەرد نمایشکراوە، ئەوەش کاردانەوەی قورسی پەرلەمانتارانی پارتی دەم، ژووری پارێزەرانی پارێزگاکانی باکووری کوردستان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە باکووری کوردستان لێکەوتەوە.

  • دەیان هەزار هاندەری کوردی گاڵاتاسارای، وازهێنانی خۆیان لە هاندانی یانە تورکییەکە ڕاگەیاند.

  • تورەکەی زەرد مانایەکی ئازاربەخشی لای کورد هەیە و ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت، مەبەستی ئەو ئەندامانەی پەکەکەیە کە لە چەند ساڵی رابردوودا، لە شەڕی پەکەکە و تورکیا دەکوژران و تەرمەکانیان دەخرایە تورەکەی زەردەوە.

  • پاش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، ژووری پارێزەرانی 15 پارێزگای باکووری کوردستان، ئەو کارەیان بە سوکایەتیکردن بە کورد ناوبرد.

  • سکاڵای یاساییان دژی گاڵاتاسارای تۆمار کرد.

  • پاش زیادبوونی ناڕەزایەتی و کاردانەوەکان، گاڵاتاسارای ڤیدیۆکەی سڕەوە و ڕەتیشیکردەوە، هیچ مەبەستێکی خراپیان هەبووبێت.

گاڵاتاسارای دەڵێت، ڤیدیۆکە دیزانێکی تایبەت بووە، کە بۆ یاریزانی یانەکەیان بارش ئاڵپەر یڵماز ئامادەکراوە و نیگەرانن کە مانای دیکەی پێدراوە.

Loading related news...