پووختەی بابەت:
خوێندکارانی بەشی شێوەکاری و موزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی ڕانیە، لە کەشێکی پایزەدا چالاکییەکی هونەرییان پێشکەش کرد
موزسیانەکان بە کۆژەن و شێوەکارەکانیش بە تابلۆی پایز بەشدار بوون
چالاکییەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستایان بەڕێوەچوو
ئامانج لەم چالاکییە، گۆڕینی کەشی پراکتیکیی وانەکان بوو، لە هۆڵی خوێندنەوە بۆ کەشی کراوە لە وەرزی پایزدا.
بە گوتەی مامۆستایانی پەیمانگەکە:
ساڵانە وانەیەکی تایبەت بۆ بەشە جیاوازەکان دەستنیشان دەکرێت، تاوەکو لە نزیکەوە بەرکەوتنیان لەگەڵ سروشت هەبێت و ئیلهامبەخشی ڕاستەوخۆ و سەرەکی بێت بۆ داهێنانە هونەرییەکانیان.
