
ڕێکەوتی 26ی تشرینی دووەمی 2025، خەلیل وەندی، هونەرمەندی ناسراوی کورد، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پەروەردەی گوند و مامۆستای زانکۆ بووە
خەلیل موڕاد وەندی، ساڵی 1947 لە شاری خانەقین لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە گوندی سەی برزو تەواوکردووە، پاشان لە بەغداد درێژەی بە خوێندن داوە و لەم شارە و لە ساڵی 1973، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێجی ئادابی زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە.

هونەرەکەی ڕەسەن بوو
لە شارە جیاوازەکانی کوردستان وەکو مامۆستا دەستبەکار بووە، ساڵی 2017 خانەنشین بووە، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، دەستی بە کاری هونەری کردووە و دەیان گۆرانی بەرهەمهێناوە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، خزمەتێکی گەورەی هونەری ڕەسەنی کوردیی کردووە، لەسەر دەستی عەلی مەردان فێری گۆرانی بووە.

بەنزیکەی 100 گۆرانی تۆمارکردووە
لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، بەنزیکەی 85 گۆرانی لە ڕادیۆی کوردیی بەغداد و 20 گۆرانی بۆ تەلەڤیزیۆنەکان بەرهەمهێناوە، یەکێک لە دیارترین گۆرانییەکانی بە ناونیشانی "خۆشەویستەکەم" تاوەکو ئێستاش ناوبانگی هەیە و لەسەر زاری هەوادارانە.