بە تەمەنترین و بچووکترین خوێنەر لە شاری پیرانشار ڕێزلێنانییان بۆ کرا

بە تەمەنترین و بچووکترین خوێنەر لە شاری پیرانشار ڕێزلێنانییان بۆ کرا

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • خەدیجە دارکێشی تەمەنی 75 ساڵ و سانیا زەڵئاڵۆتانی تەمەن 9 ساڵ خەڵاتکران.

  • ڕێوڕەسمەکە لە کتێبخانەی گشتیی شارەکە بەڕێوەچووە.


ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانە لە بەتەمەنترین و بچووکترین خوێنەری شاری پیرانشاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمى بەخشینى خەڵاتەکە

  • ڕێوڕەسمەکە لە کتێبخانەی گشتیی شارەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هونەری و کەسوکاری خوێنەرەکان بەڕێوەچوو.

  • خەدیجە دارکێشی تەمەن 75 ساڵ و سانیا زەڵئاڵۆتانی تەمەن 9 ساڵ وەک بوونەتە هێمای هۆشیاری کۆمەڵگەکەیان.

  • ئەوان دەڵێن بۆیان سەخت بووە و بەڵام هەمیشە دڵخۆشن بە کارەکەیان.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ورمێ:

  • تێکڕای کاتی خوێندنەوە لە پارێزگاکە بۆ هەر تاکێک 14 خولەکە لە ڕۆژێکدا و تەنیا دوو کتێبخانەی گشتیش لە شارەکە هەیە.

  • شاری بۆکان لەسەر ئاستی پارێزگاکە لە ڕیزی 20 لە پڕخوێنەرترین شارەکانی ئێران دادەنرێت.

خێزانی سانیا و منداڵەکانی دایە خەدیجە شانازیی بە خوێنەرەکانیانەوە دەکەن و دەڵێن، بوونەتە سیمبولی شارەکەی خۆیان و بەردەوامی کۆڵنەدانیش بە هۆکاری سەرکەوتنی خوێنەرەکانیان دەزانن.

بە گوێرەی ئامارە ناوخۆییەکانی پارێزگای ورمێ لە سەرەتایی ئەمساڵەوە 525 ناونیشانی کتێب لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی و چیرۆک و شیعر و هونەری چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وڵاتەکە نزیکەی 41%ـیی خەڵكی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کتێبە جۆراوجۆرەکان دەخوێنەوە و تێکرای کاتی خوێندنەوەش دەگاتە 26 خولەک لە ڕۆژێکدا.

کەناڵ8

Fri Nov 27 2026

Loading related news...