چالاکییەکانى 242 ساڵەى بونیادنانى شارى سلێمانى بەردەوامە

کەناڵ8

چالاکییەکانى 242 ساڵەى بونیادنانى شارى سلێمانى بەردەوامە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • چەندین چالاکى جۆراوجۆرى هونەرى بۆ یادى دامەزراندنى سلێمانى ئەنجامدران.

  • چالاکییەکان بە ئامانجى ئەوەى نەوەى نوێ ئاشناى مێژوو و کلتوورى ڕەسەنى پایتەختى ڕۆشنبیریی ببێت.


بە بۆنەی یادی 242 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، چەندین پێشانگای فۆتۆگرافی و شێوەکاری لە گەلەری و شوێنە دێرینەکانی شارەکەدا کرانەوە.


چالاکییەکان

  • بوونە پردێک بۆ تێکەڵکردنی سیمای سلێمانیی کۆن و ئێستا.

  • تاوەکو نەوەی نوێ ئاشنای مێژوو و کولتووری رەسەنی پایتەختی رۆشنبیری بێت.

  • یەکێک لە پێشانگاکان لە ئەمنە سورەکەی سلیمانی کرایەوە.

  • خۆی بەشێکە لە مێژووی سلێمانی بەڵام شێوەکارێک بە 70 تابلۆ دیمەنە تۆمارنەکراوەکانی مێژووی سلێمانی بۆ هاونیشتمانییان گێڕایەوە.

  • هونەرمەندان و شێوەکاران بە فڵچە و کامێراکانیان چیرۆکی دوو سەدە و چل و دوو ساڵەی شاریان گێڕایەوە.

  • بەشێک لە فۆتۆگرافەرانیش پێشکەوتنەکانی سلێمانیان ئاوێتەی دیمەنە کۆنەکان کرد.

لە پێشانگاکانی ئەمساڵ تێکەڵکردنێکی هونەریی نێوان سلێمانیی جاران و ئێستا پشانی هاونیشتمانیان درا، بەتایبەتی ئەو وێنە و تابلۆیانەی سلێمانی دانرابوون کە کۆڵانە تەنگەبەرەکان، خانووە قوڕەکان و سیمای سادەی خەڵکی سەردەمی زوویان تێدا بەدی دەکرا. لە تەنیشتیانەوە، گەشەسەندن و تەلارسازیی نوێی شارەکە نیشان دران، وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیی ژیان و زیندوویی شار.

ئەم پێشانگایانە بوونەتە جێگەی سەرنجی چین و توێژە جیاوازەکان. بەتەمەنەکان لە بەردەم وێنە کۆنەکاندا یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵییان دێتەوە یاد، گەنجانیش بە سەرسامییەوە لەو گۆڕانکارییە گەورانە دەڕوانن کە بەسەر شارەکەیاندا هاتووە.

کەناڵ8

Tue Nov 17 2026

Loading related news...