یەکێتی و نەوەی نوێ سکاڵایان لەسەر کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد

پووختەی هەواڵە

  • یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لەسەر کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد.

  • یەکێتی و نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە دادگا دەکەن.


هیمداد شاهین، گوتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سکاڵایان لەسەر کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم ئەو هەنگاوانەی لە کۆبوونەوەکەدا نران لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، تۆمارکردووە و بەنایاسایی دادەنێین.


گرژییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان

  • هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوەکەی 4ی تشرینی دووەم بە نایاسایی دادەنێن.

  • پێیانوایە، کۆبوونەوەکە بەتەواوی نایاساییە و لەدەرەوەی پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمانی کوردستانە هەر بۆیە سکاڵایان تۆمارکردووە.

  • بەگوێرەی زانیارییەکان لە سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکە و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش کراوە.

پێشتریش ڕزگار حاجی حەمە ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە کەناڵ8ی گوت، یەکێتی ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەو سێ پەرلەمانتارەی یەکێتی دەستپێکردووە کە بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانیان کردووە و لە فراکسیۆنی یەکێتی کشاونەتەوە، گوتیشی، یەکێتى لە کۆمیسیۆن و دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکات.

ڕۆژی 4ی تشرینی دووەم پەرلەمانی کوردستان بەبێ ڕێککەوتنی لایەنەکان و بەشداریی فراکسیۆنە گەورەکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان، جێگر و سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بارزانی لە قەیرانی پەرلەماندا؛ خۆوێناکردن وەک "لایەنی سێیەم"

کەناڵ8

Tue Nov 10 2026

Loading related news...