مەسعود بارزانى وەک لایەنى سێیەم داواى کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى کرد بوو.
لێکەوتەکانى دانیشتنى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بەردەوامن.
کۆمەڵى دادگەرى نەچووەتە پەرلەمان و دانیشى بە دانیشتنى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیدا نەناوە.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەريی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانى بەلاوە پێباشە، بەڵام ئەگەر پێشتر بووایە زۆر باشتر دەبوو، چونکە چاوەڕوانی ئەوە دەکرا دۆخەکە خراپتر ببێت، هیوایخواست هەموو لایەنەکان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
پێشتر لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەمان کردووە.
هیوادارین بە جۆرێکی وا مامەڵە بکرێت کە چیدیکە زیان نەکەین.
چونکە ئێمە خۆمان بە دەستی خۆمان هەرێمی کوردستانمان لاواز کردووە.
هێشتا زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە باشە.
دواى کاردانەوەى یەکێتى، بەرامبەر کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان و بڕیارى کشانەوە لە حکومەت، مەسعود بارزانى لە بانگەوازێکدا داواى کۆبوونەوەى لە یەکێتى و پارتى کرد.