لەسەر بانگەشە بۆ خۆپیشاندان نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لە هەولێر دەستگیرکرا

عەلى ڕەئووف مستەفا، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست
عەلى ڕەئووف مستەفا، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست

پووختەى هەواڵەکە

  • تاوەکو ئێستا چارەنووسى نادیارە.

  • سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ دەستگیرکرا بوو.


دواى ئەوەى بڕیار بوو کاتژمێر 10:00ـى بەیانى ئەمڕۆ مامۆستا عەلى ڕەئۆف، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست ڕایگەیاندبوو کە لە بەرامبەر دوا کەوتنى مووچەکانیان خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام لە لایەن هێزێکى ئەمنییەوە دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا.


چۆن دەستگیرکرایەوە؟

  • دواى ئازادبوونیشى بڕیاربوو لە بەردەم دادگاى هەولێر کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانی بکات.

  • تێیدا باسى هۆکارى دەستگیرکردنەکەى بکات، بەڵام لە لایەن هێزێکى ئەمنیەوە ڕفێندرا.

  • تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.

هیوا سەمەد، نوێنەری گشتیی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، عەلی رەئووف، بە هۆی ئەوەوە دەستگیرکراوە، کە بەنیازبوون لە هەولێر خۆپیشاندان بکەن بۆ داواکردنی مووچەی دوو مانگ کە زیاتر لە50 ڕۆژە وەرنەگرتووە.

خۆپیشاندانى سەرتاسەرى

لە بارەی هەڵوێستیان لە ئەگەری ئازادنەکردنی مامۆستا عەلی ڕەئوف، هیوا سەمەد، گوتی، "ئەگەر نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست ئازاد نەکرێت سبەی لە سەرتاسەری هەرێمى کوردستان، مامۆستایانى گرێبەست مانگرتن دەستپێدەکەن.

لە بارەى مۆڵەتى خۆپیشاندانەکەشەوە ئاماژەى بەوەکرد، پێشتر هەرکاتێک لە هەولێر داوای خۆپیشاندانیان کردبێت ڕەزامەندیی لەسەر نەدراوە، بۆیە پێناچێت بۆ خۆپیشاندانی ئەمڕۆ داوای مۆڵەت کرابێت، چونکە ئەگەر داوای مۆڵەتیش کرابێت مۆڵەتیان پێنەدراوە.

بەگوێرەى بە دواداچوونى کەناڵ8

وەزارەتى دارایی حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى، لەگەڵ بانکەکانى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر هێڵن بۆ دابینکردنى مووچەى مانگى 10ـى مامۆستایانى گرێبەست، کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەکانیان دەست پێبکات.

کەناڵ8، زانیارى ئەوەشى دەست کەوتووە، لە سلێمانى هەموو ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ دابینکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست تەواو کراون، کە بە گوێرەى پەروەردەکان تەرخانى دارایی بۆ مووچەى مامۆستایانى گرێبەست ئامادە بکرێت.

خەرجیی مووچەى مانگانەى مامۆستایانى گرێبەست کە ژمارەیان37 هەزار و 933 مامۆستایە،18 ملیار و 400 ملیۆن دینارە، بەڵام وەزارەتى دارایی و ئابوورى پلانەکەى ئەوەیە لەگەڵ فەرمانبەرانى گرێبەست و هەمیشەیی ئەوانەى لە پاش تەمووزى 2024 دامەزراون دابەش بکات، بەڵام هەفتەیەکى تەواویان پێویستە بۆ دابەشکردنەکەى.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عەلى ڕەئووف: حکومەتى کاربەڕێکەر ڕاستگۆنەبوو لە بەڵێنى خۆی بۆ دابەشکردنى مووچە

جەبار حسین

Sun Nov 22 2026

Loading related news...