جامى تیروکەوانى ئاسیا لە سلێمانى بەردەوامە

هەرێز جەمال3 کاتژمێر پێش ئێستا


لە یاریگەی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانێتیی جامى ئاسیا بۆ تیروکەوان بۆ پیاوان و خانمان لە هەردوو جۆری کەوانی ئاوێتە و چەماوە دەستیپێکرد.

لە پاڵەوانێتییەکەدا17 هەڵبژاردە بەشدارن، ئەوانیش: عێراق، ئەفغانستان، بەنگلادیش، کازاخستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، سریلانکا، سوریا، ئوردن، فەلەستین، نیپاڵ، پاکستان، تورکمانستان، یەمەن، ئێران، ئازەربایجان، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا کە بەپێی پەیڕەوی یەکێتیی ئاسیا وەک میوان بەشدارە.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمیتەی جێبەجێکارى ئۆڵۆمپیی عێراق، کاری ڕاجیف ئەحمەد، سەرۆکی فیدراسیۆنى تیروکەوانى ئاسیا ، ستایشی ئاستی بەرزی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکەی کردووە و شاندەکانیش خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونیان لە سلێمانی دەربڕیوە.

جێی ئاماژەیە، ڕکابەرییەکانی جام و پاڵەوانێتیی ئاسیا بۆ تیروکەوان لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هەرێز جەمال

Mon Oct 26 2026

Loading related news...