
لە کلاسیکۆى لالیگا، ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر بەرشلۆنە تۆمارکرد و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە.
یارییەکە لە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی لا لیگا لە یاریگەی سپۆتیفای کامپ نو بەڕێوەچوو
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی هەردوو گوڵەکەی ریاڵ مەدریدی لە خولەکەکانی 41 و 82 تۆمار کرد، لە کاتێکدا ڕافینیای بەڕازیلی لە خولەکی 61 دا تەنیا گۆڵەکەى بەرشلۆنەى تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە، ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە24 خاڵ لە دواى بەرشلۆنەی پێشەنگ کە 27 خاڵی هەیە.





