چالاکییەکانى دامەزراندنى شارى سلێمانى لە تەلارى هونەر پێشکەشکران.
هونەر دۆستان و عاشقانى سلێمانى کەرنەڤاڵێکى قەشەنگیان ڕێکخست.
چالاکییە هونەرى و فەرهەنگییەکان بەبۆنەى ساڵیادى بونیادنانى سلێمانى بەردەوامن، لە تەلارى هونەر بە ئامادەبوونى بەرپرسان و هونەردۆستان کەرنەڤاڵێکى هونەرى ڕێکخرا.
سلێمانى وەک پایتەختى ڕۆشنبیریى دیاریکراوە و هونەر پانتاییەکى فراوانى داگیرکردووە.
کەرنەڤاڵەکە لە چەندین چالاکى هونەرى و موزیک و کلتوورى لەخۆگرتبوو.