فڕاکسیۆنی یەکێتی: ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانمان وەرگرت بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان

فڕاکسیۆنی یەکێتی: ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانمان وەرگرت بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان

00:00/00:00
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی سلێمانی. فۆتۆ: ئەرشیڤ

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەندامانی فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایانگەیاند، ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

  • هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە پێدەدرێت.


سروە محەممەد، ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دەڵێت، بۆ هەرخێزانێک لە ناوچە شاخاوییەکان 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بە نرخی پاڵپشتیکراو و 200 لیتریش دەدرێت بە خێزانەکانی ناوشار و شوێنەکانی دیکە.


ڕێککەوت رەشید، ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکێتی:

  • بە گوێرەى داتاکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 250 ملیۆن لیتر نەوتە.

  • 110 ملیۆن لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە.

  • 140 ملیۆن لیتریش بۆ هەولێر و دهۆک.

ئاڵنگارییەکی زستانە

لە ساڵانی ڕابردوودا، دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان لە وەرزەکانی سەرمادا یەکێک لە ئاڵنگارییە بەردەوامەکان بووە، کە بەهۆی ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمەوە زیاتر قووڵ بووەتەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێکیان لەلایەن حکومەتەوە پێنەدراوە و ناچاربوون بە بازاڕی ڕەشدا بیکڕن کە لە هەندێک کاتدا نرخی یەک بەرمیل زیاتر لە 300 هەزار دیناربووە و ئەوەش بە بەردەوامی جێگەی ناڕازایی خەڵکبووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بەغداد کەى نەوتى سپى دەنێرێت، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت وەڵام دەداتەوە؟

کەناڵ8

Tue Oct 27 2026

Loading related news...