زوومى کامێراى کەناڵ8 لە ناو تونێلەکانى یەبەشەدان.
هێزە عێراقییەکان بە گوێرەى ڕێککەوتنى نێوانیان لەگەڵ یەبەشە لە بنکەکاندان.
کەناڵ8، چووەتە ناو تونێلەکانی یەبەشە، کە دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی تێکەڵاوکردنی ئەو هێزە لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا، ڕادەستی سوپای عێراق کراوە.
دوای هێرشی داعش بۆسەر شنگال و دەوروبەری، هێزەکانی یەبەشە، بۆ بەرگریکردن لە ئێزیدییەکان دروستبوو.
ئەو هێزە لە چیای شنگال جێگیربوون.
ڕێگەیان نەدا داعش بگاتەسەر چیاکە و بەرگرییەکی چڕیان کرد.
ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە، پڕۆسەی تێکەڵاوکردنی یەبەشە لەگەڵ سوپای عێراق ئەنجامدرا و ئەو هێزە بوون بە بەشێک لە هێزەکانی سوپا.
بەرپرسیارێتی ئەمنیی چیای شنگال، دوای کۆتاییهاتنی تێکەڵاوکردنی یەبەشە، بە سوپای عێراق سپێردرا و هێزەکانی سوپا لە چیای شنگال جێگیربوون.

