لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئاشکرابوو

لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئاشکرابوو

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • نهێنییەک لەسەر مرۆڤى نیاندەرتاڵ ئاشکرابوو.

  • سەلمێندرا مرۆڤى نیاندەرتال توندوتیژییان بەرامبەر یەکدى کردووە.

  • مرۆڤى نیاردەرتاڵ بەدار تیریان دروستکردووە.


    عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سۆران، ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئەى کراوە، دەرکەوتووە بەر لە 75 هەزار ساڵ بەهۆى توندوتیژى کوژراوە و بەدار تیریان دروستکردووە و لە شەڕدا بەرامبەر یەکدى بەکاریان هێناوە.


شوێنەوارى سۆران

  • یەکەمجارە ئەم بابەتە بەشێوەیەکى زانستى دەسەلمێندرێت.

  • کە نیاندەرتاڵ بەرامبەر یەک توندوتیژییان ئەنجامداوە.

  • بۆیە زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان ئەم بابەتەیان وەک دۆزرینەوەیەکى نوێ و گرنگ باسکردووە.

  • بووەتە سەردێرى هەواڵى میدیا جیهانییەکان.

  • شوێنەوارى سۆران: ئەم دۆزینەوەیە لە ئەشکەوتى شانەدەر بە هەماهەنگى لە نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان و زانکۆى کامبیرجى بەریتانى بووە.

  • جارێکى دیکە سەلمێندرا کە هەرێمى کوردستان لانکەى شارستانییەتى جیهان بووە.

    ناوبراو دەڵێت، شوێنەوارى توندوتیژى لەسەر شانى چەپى شانەدەر ئەى هەبووە کە شوێنى تیرێکە و شوێنەوارى لێدان و شکاندنى ددانەکانیشى بەهۆى توندوتیژى هەیە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شانەدەرZ : گەشتێک بۆ دۆزینەوەی جەستەی ژنە نیاندەرتاڵەکە لە هەرێمی کوردستان

ئایا گەڕاندنەوەی نیاندەرتاڵەکان بیرۆکەیەکی گونجاوە؟

کارخانەیەکی نیاندەرتاڵەکان لە پۆڵەندا دۆزرایەوە

هۆکارێکی دیکەی لەناوچوونی نیاندەرتاڵەکان ئاشکرا بوو

Loading related news...