ئاسیاسێڵ تەکنەلۆجیاى نەوەى پێنجەمى خستەکار

پووختەی هەواڵەکە

  • کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لە شارى بەغدادەوە تەکنەلۆجیاى نەوەى پێنجەمى خستەکار.

  • گوتەبێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ دەڵێت، هەنگاوێکى گرنگە بۆ هەموو بەشداربووانمان.


    عومەر فالح، گوتەبێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، یەکەم پەیوەندیى نەوەى پێنجەممان بە سەرکەوتوویى دەستپێکرد و خێراترین ئینتەرنێتیشمان تاقیکردەوە کە گەیشتە 1.6 مێگابایت لە چرکەیەکدا ئەمەش هەنگاوێکى زۆر گرنگە بۆ هەموو بەشداربووانمان.


عومەر فالح، گوتەبێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ:

  • ئەمڕۆ لە عێراق یەکەم تەکنەلۆجیاى نەوەى پێنجەم لەلایەن ئاسیاسێڵ تاقی کرایەوە.

  • پرۆسەکە لە زانکۆى نەهرەین و بە سەرپەرشتى دەستەى گەیاندن و ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە.

  • ئەم خزمەتگوزارییە هەنگاوێکى گەورەیە بەتایبەت بۆ فێرخوازان کە لە ئەمڕۆوە دەتوانن دەست بکەن بە پڕۆژەکانیان لە بارەى شارە زیرەکەکان و ژیریى دەستکرد.

هاوکات بەلیغ ئەبوکەلەل، سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق بە کەناڵ8ـى گوت، ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەى ئاسیاسێڵ دەتوانێت لە بوارى پەروەردە و فێرکردن و تەندروستى و کشتوکاڵ و بابەتە لەناکاوەکان سوود بە هاوڵاتیان بگەیەنێت.

ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G) نوێترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای پەیوەندییە بێتەلەکانە کە دوای نەوەی چوارەم (4G) هاتووەتە کایەوە و وەرچەرخانێکی گەورەی لە جیهانی دیجیتاڵیدا دروست کردووە. ئەم تەکنەلۆجیایە بە خێراییەکی یەکجار بەرز، کەمترین ماوەی دواکەوتنی داتا و توانای بەستنەوەی ژمارەیەکی زۆری ئامێر لە یەک کاتدا دەناسرێتەوە. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەوە، نەوەی پێنجەم تەنها بۆ مۆبایلە زیرەکەکان سنووردار نییە، بەڵکو بووەتە بنەمای سەرەکی بۆ گەشەپێدانی ئینتەرنێت، ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان، شارە زیرەکەکان و پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازی و پزیشکی لە دوورەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە هەرێمى کوردستانیش تێلیگرام ڕادەگیرێت

شۆڕش محەمەد

Wed Nov 25 2026

Loading related news...