لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی نیگرێرا دوای شایەتیدانی لۆپێز بەرەو کۆتایی دەچێت

کادینا سێر ئاشکرای کردووە،کە لێکۆڵەرەوەکان دوایین شایەتییان لە جێرارد لۆپێز، ڕاهێنەری تیمی دووەمی بەرشلۆنە لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2018 وەرگرتووە، لەدوای ئەم گەواهیدەرییە، هیچ کەسێکی دیکە گوتەی لێ وەرناگیرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، دۆسیەکە بەرەو کۆتایی دەچێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا لە سەرەتاکانی ساڵی 2027 دەبێت بڕیارێک لەبارەی بەرشلۆنەوە بدەن، داوای ڕاپۆرتی داراییشیان لە بەرشلۆنە کردووە و کەی ئەو ڕاپۆرتە گەیشت، ئەگەر هەیە دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای باڵا بکرێت و بڕیار بدرێت.

لۆپێز لە گوتەکانیدا باسی لەوە کردووە، کە نیگرێرا ڕاپۆرتی وردی سەبارەت بە ناوبژیوانان پێداون، تەنانەت هەڵسوکەوت و هەڵوێستەکانیان لە دوایین یارییەکاندا، هەموو ئەمانەی تێدا بووە، ڕاهێنەر هەبووە گرنگیی پێداوە لە نموونەی لویس ئێنریکێ، ڕاهێنەریش هەبووە بەلایەوە گرنگ نەبووە و پشتگوێی خستووە.

هەرێز جەمال

Mon Nov 16 2026

Loading related news...