
کروس هۆکاری بردنەوەی یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشلۆنە بۆ پلانەکانی مۆرینیۆی راهێنەر دەگەڕێنێتەوە.
کروس ستایشی ئازایەتی مۆرینیۆ و ئاستی یاریزانەکان دەکات لە ڕووی بەرگری و فشار دروستکردنەوە.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە پێیوایە ئێمباپێ و ڤینیسیۆس بۆ یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست گەنجینەیەکی بەنرخن.
کروس نایەوێت پاریس سانجێرمان بۆ سێیەم جار لەسەریەک چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
تۆنی کروس، ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، پێیوایە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر هۆکاری سەرەکی بردنەوەی تیمەکەی بوو بە ئەنجامی 2-1 لەنێو کامپ نوو. کروس ئاماژەی بەوە کرد، لە 6 یان 7 کلاسیکۆی رابردوودا باڵادەستی بۆ بەرشلۆنە بوو، بەڵام ئازایەتی و پلانی مۆرینیۆ دۆخەکەی گۆڕی.
کروس گوتی: "یاریزانەکان زۆر بەباشی خۆیان جێگیر کردبوو، لەکاتی لەدەستدانی تۆپدا بەکۆمەڵ بەرگرییان دەکرد، ئەمەش وایکرد یاریزانانی بەرشلۆنەی وەک پێدری و رافینیا هەست بە نائارامی بکەن."
لەبارەی هێرشبەرەکانیشەوە کروس ڕونیکردەوە: "ڤینیسیۆس پێویستی بە توانایەکی هونەری زۆر نییە بۆ ئەوەی مەترسیدار بێت، بەڵام دەبێت وەک بێلینگهام بەرگری بکات. ئەو و ئێمباپێ گەنجینەیەکی بەنرخن و سێ هەنگاو لە بەرگریکاران خێراترن"
لە کۆتاییدا کروس ئاشکرایکرد، نایەوێت پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ جاری سێیەم بباتەوە، بۆ ئەوەی نەگەن بەو ریکۆردەی ڕیاڵ مەدرید لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2018 تۆماری کردبوو.