کەین باڵۆن دۆری بردەوە و یامال بەهۆی ڕۆدرییەوە سێیەم بوو

  • هاری کەین خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026ـی بەدەستهێنا.

  • یاوازی دەنگەکانی نێوان کەین و ئێمباپێ زۆر کەم بووە.

  • لامین یامال پلەی سێیەمی گرتووە بەهۆی دابەشبوونی دەنگەکانی ئیسپانیا.

  • ڕۆژی شەممەی داهاتوو وردەکاری تەواوی دەنگدانەکە بڵاودەکرێتەوە.

هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن، دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ کیلیان مباپێ و لامین یامال، خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026ـی بردەوە. ڤینسێنت گارسیا، سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە کەناڵی L'Equipeـی راگەیاند، جیاوازی نێوان کەین و ئێمباپێ لە 41 خاڵ کەمتر بووە کە لە ساڵی 2024 لە نێوان ڕۆدری و ڤینیسیۆس هەبوو.

لەلایەکی دیکەوە لامین یامال لە پلەی سێیەمدا هات، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو دووەم بوو. گارسیا ڕوونیکردەوە کە دەنگەکانی ئیسپانیا وەک پاڵەوانی جیهان لە نێوان ڕۆدری و یامال دابەشبوون. هەروەها پشتبەستنی ئیسپانیا بە ئاستی بەکۆمەڵ، پێکانەکەی یامال لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکە و تۆمارکردنی تەنیا 1 گۆڵ، وایکردووە لیژنەکە لە جیاکردنەوە و هەڵبژاردنی یاریزانێکی دیاریکراوی ئیسپانیدا تووشی سەختی ببن.

Loading related news...