ئەحمەد شەرع مەرسوومى دەستبەکاربوونى بۆ ئیلهام ئەحمەد دەرکرد

پووختەى هەواڵ

  • ئیلهام ئەحمەد لە دیارترین دیپلۆماسییەکانى ڕۆژئاوا و سووریایە.

  • دەبێتە ئەندامى لیژنەى پەیوەندییەکانى ئەنجوومەنى گەلى سووریا.

  • دانانى ئیلهام ئەحمەد وەک پەرلەمانتار بەشێکە لە پڕۆسەى تێکەوڵابوون لەنێوان بەرێوەبەرایەتیى پێشووى خۆسەر و حکومەتى دیمەشق.


ئەحمەد شەرع سەرۆکى سووریا، مەرسوومی ژمارەی 200ـی ساڵی 2026ـى بۆ دەستبەکاربوونى ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامى ئەنجوومەنی گەلی سووریا دەرکرد.


زانیارییەکان لەو بارەیەوە:

  • شوێنی پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ دەگرێتەوە.

  • ژمارەی پەرلەمانتارانى ئەنجوومەنى گەل لە 205 پەرلەمانتارەوە بوو بە 206 پەرلەمانتار.

بەگوێرەی دەستوورى سووریا، لە حاڵەتی مردنی هەریەک لە پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی گەل یاخود کشانەوەیان یان لادانی ئەندامێتی لەسەریان، ئەوا سەرۆکی وڵات کەسێکی دیکە دەخاتە شوێنى.

پێشتر ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بووە، لە پاش ڕێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بووە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرێتى خۆسەر.

Loading related news...