کارگوزارانی تەندروستیی گەرمیان بایکۆتیان شکاند

پووختەى هەواڵ

  • بۆ ماوەى دوو ڕۆژ کارگوزارانی تەندروستیی گەرمیان مانیان گرتبوو.

  • بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج کرا.

  • دواى خەرجکردنى مووچە گەڕانەوە سەر کار.


د. حارس محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان لەوبارەیەوە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کرێکارەکان ژمارەیان 130 کارگوزارە و سەرجەمیان گرێبەستن، ماوەی دوو ڕۆژە مانیانگرتووە.


بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان:

  • ئەو کارگوزارانە ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

  • هۆکارەکەشی وەزارەتی داراییە و وەزیر واژۆ لەسەر مووچەکانیان ناکات تاوەکو ئێمە مووچەیان پێبدەین.

  • ئەمڕۆ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بڕیاری خەرجکردن و دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی بۆ کارگوزارە گرێبەستەکانی گەرمیانى دا.

  • کارگوزارەکان لە ئەمڕۆوە بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە سەر کار.

کارگوزارانی گرێبەستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ژمارەیان 130 کەسە و مووچەی هەر یەکێکیان 450 هەزارە، کە کۆی پارەی مووچەکانیان بۆ هەر مانگێک 58 ملیۆن دینارە.

کەناڵ8

Tue Nov 10 2026

Loading related news...