
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە ئاشکرای دەکات سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی لە ناو شاردا دەستپێکردووە. تیمەکانی شارەوانی و کەرتی تایبەت پێکەوە زیاتر لە 387 هەزار مەتر دووجا ڕووبەریان قیرتاو کردووە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی ڕێگەوبانەکان و ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەبینرێت.
کۆمپانیاکان و بەڵێندەرانی کەرتی تایبەت هاوشانی شارەوانی، 137 هەزار مەتر دووجا شەقامیان دروست کردووە و نۆژەن کردووەتەوە. پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ دیاریکراوە؛ قۆناغی یەکەم و دووەم تایبەت بووە بە ڕێگە سەرەکییەکان، قۆناغی سێیەمیش کە بڕیارە دەستپێبکات، گەیاندنی خزمەتگوزاری و نۆژەنکردنەوەی ناو گەڕەک و کۆڵانەکان دەبێت. شارەوانی دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە تاوەکو بودجە هەبێت و کەشوهەوا گونجاو بێت، پرۆسەی کۆنکرێتکردن و قیرتاوکردنی گەڕەکەکان ناوەستێت.
دوو پڕۆژەى ستراتیجیی ڕێگەوبان؛ پارێزگای سلێمانى قۆناغێکی دیکە دەبەنە پێشەوە
شارەوانیی سلێمانی: 200 هەزار مەتر دووجا شەقاممان قیرتاو کردووە
شارەوانیى سلێمانى: پاش نۆژەنکردنەوەى شەقامە سەرەکییەکان دەچینە گەڕەکە نوێیەکان
