سودانی و عەممار حەکیم داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد دەکەن

پووختەى هەواڵەکە

  • سودانی و حەکیم داواکاران کێشەکان بە دەستوور و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.

  • داوادەکەن بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێش بەرژەوەندییەکانی دیکە بخرێت.


سودانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس، پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات بۆ ئەندامانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بە گوێرەى دەستوور.


داواکارییەکانى سوودانى و حەکیم

  • سودانی داوا دەکات، هەموو لایەنە سیاسییەکان بە جددی بەدەم دەستپێشخەرییەکەوە بچن.

  • بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل پێش هەموو شتێکی دیکە بخەن.

  • هاوکات عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان دەکات.

  • بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوێرەى دەستوور و یاسا.

  • جەختلەوە دەکاتەوە، لە گفتوگۆکان پەنا بۆ دەستوور ببرێت.

  • بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بنەمای سەرەکی چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکییەکان بێت.

  • بە جۆرێک یەکپارچەیی عێراق و مافەکانی هەمووان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ باشووور بپارێزێت.

  • سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەشڵێت: لێکتێگەیشتن و کۆدەنگی و هاوبەشیی نیشتمانیی، ڕێگەچارەی بەرقەراربوونی سەقامگیری و بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەییە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە کاردانەوەى بڕیارەکانى عەلى زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە، فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ کۆبوونەوەیەکى فراوان کردووە.

ئارام یوسف

Fri Nov 27 2026

Loading related news...