
لە بڵاوکراوەیەکیدا لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، شوان عەتووف، هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد، نوێترین بەشدارییکردنی خۆی لە فیلمێکی سینەماییدا ڕاگەیاند.

لە دەرهێنانی ئەحمەد سەلامە
وەکو لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی پێ داوە، فیلمی سینەمایی "قەفەزی سپی"، کە لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی ئەحمەد سەلامە، لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان کاری تۆمارکردن و بەرهەمهێنانی بۆ کراوە.

لە سەردەمی خۆپیشاندانەکان بووە
لە بڵاوکراوەکەدا شوان عەتووف دەنووسێت، "ئەو کاتەی شەقامەکانی سلێمانی، پڕ بوون لە هاواری پشتگیری بۆ ڕۆژئاوا، ئێمەش بە جلی کوردییەوە، لە پشت کامێراکان بووین، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین هونەر و خەبات یەک ڕێگەن."
لە کۆتاییشدا مژدەی ئەوە دەدات و هەمووان دەخاتە چاوەڕووانییەوە، بۆ بینینی ئەم بەرهەمە نوێیە سینەماییە لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان.




.jpg)