
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو کۆنفرانسی زانستیی شێرپەنجە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پزیشکانی ناوخۆ و دەرەوە سازدەکرێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕاشیگەیاند، بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین دادەنێن تاوەکو نەخۆشەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕێگەیەکی دوور نەبڕن.
کۆنفرانسی زانستیی شێرپەنجە کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا ئەنجامبدرێت، جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری ئەی ئای و باشترکردنی ئاستی چارەسەرەکان بۆ تووشبووان دەکاتەوە. هاوکات بڕیارەکانی کۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران چەند هەنگاوێکی گرنگی وەک پاراستنی زەوی پڕۆژەی هیوای گەورە لە هەواری شار، دابینکردنی ئامێری پێشکەوتووی مەمۆگرافی، و دروستکردنی لقی نەخۆشخانەکەی لە ئیدارەی ڕاپەڕین لەخۆدەگرێت بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ نەخۆشانی سنوورەکە.
د. یاد نەقشبەندی: تووشبوون بە شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادی کردووە
د. یاد نەقشبەندی: لە مانگێکی ئەمساڵدا 285 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: ئامارەکانی شێرپەنجە روو لە زیادبوونە
