دوایزیاتر لە 15 ڕۆژ زیانی لافاوەکەی هەولێر تۆمار کران.
لافاوەکە زیانی گەورەی بە ماڵ، دووکان و ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان گەیاند.
دوای تۆمارکردنی زیانەکان ئێستا هاونیشتمانییان چاوەڕوانی قەرەبوون.
دوای 17 ڕۆژ لە لافاوەکەی هەولێر، تیمەکانی حکوومەت ناوی زەرەرمەندان و زیانەکانیان تۆمار کرد، زیانلێکەوتووان چاوەڕوانن بەزوویی قەرەبوو بکرێنەوە.
ئۆتۆمبێلی خۆم و کوڕ و کچەکەشم زیانیان بەرکەوت.
ئۆتۆمبێلەکەی خۆم کەڵکی هیچی نەماوە، مەگەر هەر تابلۆکەی بفرۆشم.
لیژنەکان هاتن ناویان نووسی و ڕۆیشتن.
هەندێک خێرخوازیش هاوکارییان کردووین، بەڵام چاوەڕوانی حکومەتین.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە کەناڵ8 لە لیژنەی تۆماری زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر دەستی کەوتووە، زیاتر لە دوو هەزار و 500 ماڵ، 600 دووکان و شوێنی بازرگانی و نزیکەی 800 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک پڕۆژەی حکومەت زیانیان بەرکەوتووە کە قەبارەی تەواوی زیانەکان زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە.
شەوى حەوت لەسەر هەشتى تشرینى دووەم، لەگەڵ یەکەم شەپۆلى بەهێزى بارانباریندا لافاو چەندین گەڕەک و شوێنى شارى هەولێرى گرتەوە.
دواى لافاوەکەى هەولێر؛ ئازار و خەمەکان درێژەیان هەیە
