پوختەیەک لەبارەی داستانی زەمبیلفرۆش

حەسەن فەلاح51 خولەک پێش ئێستا

داستانی زەمبیلفرۆش، تەنیا بەیتێکی هۆنراوە نییە، گێڕانەوەیەکی فۆلکلۆرییە و زارەکیی لەنێوان نەوە جیاوازەکاندا گوازراوەتەوە.


ناوەڕۆکی ئەم داستانە، لەبارەی مامەڵەیەکە لەنێوان خاتوون خوشکی پاشا و زەمبیلفرۆشێکدا، کە ڕووداوی ئەوین و ڕاستگۆیی و پاکدامەنی دەگێڕێتەوە؛ دەرئەنجامێکی مەرگەساتی هەیە.


ئەم داستانە، ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەوخۆی کولتووری کۆنی کوردەوارییشە، کە دەریدەخات لە سەردەمانی زوودا، کەلوپەلی ناوماڵ بە دەست دروستکراون و چنراون لەوانە زەمبیل، سەقە، قەرتاڵ، بەرچنە و چیغ

داستانی زەمبیلفرۆش، جگە لە گێڕانەوەی زارەکی، بە شێوازی هۆنراوە و گۆرانی و چیرۆکی نووسراو تۆمارکراوە و یەکێکە لە داستانە گرنگەکانی کورد

نموونەیەک لە هۆنراوەی زەمبیل فرۆش:

زەنبیل فروش کۆرێ میره

کەسبا وی راڤ ونێچیرە

چو هنداڤ قەبرەکێ کویره

تێ دیتن هەستیکێت هویرە

ئاخرەت ومرن هاتنه بیره

زەمبیل فروش چەندێ دەلالە

پسیار دکەت چ کەد حەلالە

وی حەرامبیت نەکەتن مالە

دنیا یا پیچە هەرا بەتالە

حەسەن فەلاح

Sat Oct 24 2026

Loading related news...