پووختەى ڕاپۆرتەکە
بۆ ماوەى 10 ڕۆژ پێشانگاى کتێب بەردەوامى دەبێت.
پێشانگاکە دەبێتە جێگەى کۆبوونەوەى نووسەران و خوێنەران و بیرمەندان.
نرخى گونجاوى کتێب یەکێکە لە داواکارییەکانى نووسەران.
شارى هەولێرى پایتەخت، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ڕێگەی خولی هەژدەیەمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبەوە دەبێتە جێگەی کۆبوونەوەی نوسەران، ڕۆشنبیران و خوێنەران.
لە نێو کۆشکەکانی پێشانگادا سەردانیکاران بە دوای کتێبی دڵخوازی خۆیان دەگەڕێن.
دەزگاکانی چاپ هەوڵدەدەن نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان بگەیەننە دەستی خوێنەران.
نرخی گونجاوی کتێب هێشتا یەکێکە لە داواکاریەکانی نوسەران.
ئەوان داوا لە حکومەت دەکەن زیاتر پاڵپشتی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بکات.
زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە18 وڵاتەوە بەشدارن و زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی جۆراوجۆر بە زمانە جیاوازەکان بۆ خوێنەران نمایشکراون.