
ئەمریکا ناوی گەورە کڕیارانی قەواڵەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە؛ عێراقى تێدا نییە.
عێراق لە 2022دا بە بڕی40 ملیار دۆلار قەواڵەی ئەمریکای کڕیوە.
عێراق لە 2026دا ناوی لە لیستی خاوەن قەوالەکانی ئەمریکا دەرهاتوە.
هەریەک لە سعوودیە و ئیمارات لە لیستی گەورەترین هەڵگرانی قەواڵەی ئەمریکان.
کۆی قەواڵەی فرۆشراوی ئەمریکا بە بیانیەکان نۆ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە.
داتا و ئامارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەریخستووە کە سعودیە بەبڕی 141 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خاوەندارێتی قەواڵەی ئەمریکا دەکات و پاش ئەویش ئیمارات بە بڕی 116 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول، قەواڵەی ئەمریکای کڕیووە.
سعودیە حەڤدەهەمین و ئیماراتیش نۆزدەهەمینی گرتووە.
ژاپۆن لە ڕیزبەندی یەکەمی لیستی خاوەن زۆرترین قەواڵەی ئەمریکایە.
بە بڕی یەک تریلیۆن و68 ملیار دۆلار.
بەریتانیا بە یەک تریلیۆن و9 ملیار دۆلار ڕیزبەندی دووەمی گرتووە.
چین بە بەهای590 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەوالەی ئەمریکای کڕیووە.
بەمجۆرەش تاوەکو کۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ کۆی گشتی خاوەندارێتی قەواڵەی ئەمریکا لە لایەن بیانیەکانەوە گەیشتوەتە نۆ تریلیۆن و332 ملیار دۆلار (900.332.000.000.000)$.
کۆتا جار عێراق ناوی لە لیستی کڕیارانی قەواڵەی ئەمریکادا تۆمار کرابێت ساڵی2022 بووە کە بە بڕی 40 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار قەواڵەی ئەمریکای کڕیووە، ئەوەش دەریدەخات ئاستی قەواڵەکانی عێراق هێندە دابەزیووە کە لە لیستی وڵاتانی خاوەن زۆرترین قەواڵەی ئەمریکا دەرهاتووە و مەرج نیە فرۆشرابێتەوە.


