
هەردوو کۆمپانیا نەوتییەکە لە سێ کێڵگەى هەرێمى کوردستان نەوت بەرهەمدەهێنن.
شاماران و گەڵف کیستۆن لە بەرهەمهێنانى 100 هەزار بەرمیل نەوت بەشدارن.
بەها بازاڕییەکەیان زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەبێت.
کۆمپانیای شاماران پێترۆلیۆم و کۆمپانیای گەڵف کیستۆن پێترۆلیۆم کە لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان کار دەکەن، ڕێککەوتننامەیەکی یەکگرتنیان بۆ یەکخستنی کارەکانیان واژۆ کرد.
بەشدارە لە بەرهەمهێنانى نەوتى خاو لە کێڵگەکانى ئەتروش و سەرسنگ لە پارێزگاى دهۆک.
ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێن.
لە 47%ـى پشکەکانى هەردوو کێڵگەکە بۆ کۆمپانیاى شامارانە.
کۆمپانیاى ئێج کەى ئێنیش 28% پشکەکانى هەیە و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش 25% پشکى هەیە.
کێڵگەی شێخان لە دهۆک بەڕێوەدەبات و ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتى خاو بەرهەمدەهێنێت.
هەردوو کۆمپانیاکە بە گشتى بەشدارن لە بەرهەمهێنانى 100 هەزار بەرمیل نەوتى خاو لە سێ کێڵگە.
دروستکردنی کۆمپانیایەکی سەربەخۆی پێشەنگە لە بەرهەمهێنانی نەوت .
سەرنجی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دەبێت.
پرۆسەى یەکگرتنى هەردوو کۆمپانیاکە لە ژێر سایەی یاسای کۆمپانیاکانە، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن وەک قەوارە یاساییە سەرەکییەکە دەمێنێتەوە. کۆمپانیایەکى نوێ دروست دەکەن، کە بەهای بازاڕییەکەی سەرووی یە ملیار دۆلار دەبێت، ئەمەش دەستڕاگەیشتن بە دارایی و نەختینەیی باشتر دەکات.
بەهۆى یەکگرتنەکەیانەوە، پشکەکانی شاماران هەڵدەوەشێنرێنەوە و خاوەن پشکەکانی شاماران پشکی نوێی گۆڵف کیستۆن وەردەگرن ، کە بەهای گشتیی پشکەکانی شاماران بە 601 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
عێراق هەناردەی نەوتی بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەرزکردەوە