لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی (دەنگی زەوی) لە کەناڵ8، گەشتێک دەکرێت بۆ کارگەیەکی ڕیسایکل کردنی پلاستیک لە پارێزگای هەڵەبجە، تاوەکو لە نزیکەوە ببینرێت چۆن پاشماوە پلاستیکییەکان دەکرێنەوە بە بەرهەمی نوێ و سوودبەخش.
سنوور عوسمان، پێشکەشکارى بەرنامەى دەنگى زەوى لەگەڵ پسپۆڕانی ژینگە و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە تیشک دەخەنە سەر مەترسییەکانی پلاستیک بۆ سەر خاک و تەندروستیمان و گرنگی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی لە ماڵەکانمانەوە.