بۆ یەکەم جار باخێکی خورما لە کەرکووک کرایەوە

بۆ یەکەم جار باخێکی خورما لە کەرکووک کرایەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • باخەکە لە گوندی حەسارە.

  • 14 جۆر خورما چێندراون و بەرهەمەکانیان دەچندرێتەوە.

  • لە نێویدا جۆرە دەگمەنەکانیش بەدی دەکرێت.

  • دیارترینیان جۆری خورمای مەجهولە.

  • چیرۆک و بیرۆکەی بونیادنانی باخەکە پرسیاری سەرەکی سەردانیکەرانێتى.


شێرکۆ بەکر بونیادنەری باخێکى خورمایە لە شارى کەرکووک، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هاوڕێیەکی سەردانی دەکات و ڕێنمایی پێدەدات باخێکی خورما دروستبکات، بەو پێیەی کەشو هەواکە گونجاوە.


ناوبانگى باخە خورماکە

  • ڕۆژ بەڕۆژ شارەزایی زیاتر دەبێت لەسەری تاوەکو ئەمڕۆ.

  • بە نیازە لە دەرەوەی وڵاتەوە جۆری خورماى دیکەشى بۆ هاوردە بکرێت.

  • لە کاتی کردنەوەی باخەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەزایان و جوتیاران ئامادەبوون بۆبینینی بەرهەمەکە.

  • باخەکە لەسەر ڕووبەری شەش دۆنم زەویە و خاوەنەکەى بەنیازە زیاتر فراوانی بکات.

  • ناوچەکە خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانی زەوییە بەپیتە.

  • بەڕێوەبەری هۆبەی کشتوکاڵی شارەدێى پردێ بۆ کەناڵ8: ئاسانکاری تەواو بۆ جوتیاران دەکەن بە مەبەستی دروستکردنی باخی هاوشێوە و زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی.

کەشی گەرم و تاقەت پڕوکێنی هاوینی کەرکوک کە ساڵانە هەندێک ڕۆژ دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، ئەگەر بۆ خەڵک مایەی بێزاری بێت، ئەوا بۆ بەرهەمی خورما خێر و بەرەکەتە، ئەم کەش و هەوایە وایکردوە بەرهەمی ناوخۆی خورما زیاتر بێت و ساڵانەش چەند ڕۆژێکی کەم پاش پارێزگای دیالە، لێرەش بەرهەمی خورما پێبگات.

کەناڵ8

Tue Oct 27 2026

Loading related news...