بەرپرسانى ئێران لە لێدوانە توند و تەنزئامێزەکانیان لە دژى ئەمریکا بەردەوامن.
موحسین ڕەزایی و محەممەد باقر قالیباف "ئامۆژگارى" ئەمریکا دەکەن.
سەرەڕاى پێشنیاز و دانوستان بۆ ڕێککەوتن، بەرپرسانى هەردوولا لێدوانى توند لە دژى یەکدى دەدەن.
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران، داوا لە ئەمریکا دەکات بەرامبەر حەوت مەرجەکەی وڵاتەکەی خۆی بە دەستەوە بدات و سەرۆکی پەرلەمانیش داوا لە بەرپرسانی واشنتن دەکات بە قسەی ئیسرائیلییەکان خۆیان نەخەنە ناو جەنگێکی بێکۆتاوە.
جەنگی ئێران لە ئێستاوە حکومەتی ئەمریکای وێرانکردووە، کاتی خۆبەدەستەوەدانە بەو حەوت مەرجەی کە تاران بە واشنتنی داوە.
قسەی خەیاڵپڵاوانە لە بارەی دانوستانەکانەوە بڵاومەکەنەوە.
داوا لە بەرپرسانی ئەمریکا دەکەم خۆیان لە دروشمی "ئیسرائیل یەکەمە" دەرباز بکەن.
دوای داواکارییەکانی تەلئەڤیڤ مەکەون.
ئیسرائیلییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەمریکا بۆ شەڕێکی بێکۆتا لەگەڵ ئێراندا پەلکێش بکەن.
ڕاکێشانی ئەمریکا لە لایەن ئیسرائیلییەکانەوە بۆ جەنگ تاڵاوێکە کە هیچ سەرۆکێک، نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا، چی کۆماری یان دیموکراتەکان، نەیتوانیوە لێی دەرباز بن.
ئێران لە دوایین هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، حەوت مەرجی دیاریکردووە کە دیارترینیان، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان، هەڵگرتنی سزا ئابووری و گەمارۆ دەریاییەکانی سەریەتی و لەگەڵ ڕاگرتنی جەنگ بە یەکجاری و لەبەرامبەدا بەڵێنیداوە لە دوای دوو ڕۆژ لە جێبەجێکردنی مەرجەکان، گەرووی هوورمز دەکەنەوە و دەچنەوە سەر مێزی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.
ترەمپ: دانوستانەکان بەرەوپێش بچن هێرش ناکەینە سەر ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دوایین لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە

