گوتەبێژی پاسداران: ئەمریکا ناتوانێت گەمارۆی ئابووری بەسەر ئێراندا بسەپێنێت

پووختەى هەواڵەکە

  • حسێن موحیبی: جەنگەکەمان لەگەڵ ئەمریکا لە بەرەی سەربازی و ئابووریی بەردەوامە.

  • سوپای پاسداران: وەڵامی ئێران وێرانکەر دەبێت ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵە بکات.

  • ئاژانسی فارس: سێ کەشتی لە گەرووی هوورمز تەقیونەتەوە.


حسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، دووپاتیکردەوە ئەمریکا ناتوانێت گەمارۆی ئابووری بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.


دامەزراندنى هێزى نوێ لە دژى ئێران و بێمنەتى تاران لە بەرامبەر ئەمریکا

  • سێنتکۆم: هێزێکی نوێیان دامەزراندووە.

  • بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەک و شمەک لە لایەن ئێرانەوە بە ڕێگەی وشکانی بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی.

  • ئەو پڕۆژەیەی ئەمریکا بە ناوی "دەروازە ئاسنینەکان" ڕایگەیاندووە، هیچی دیکە نییە جگە لە یارییەک بە وشەکان و ئامانجەکانی بەدی ناهێنێت.

  • سوپای پاسداران: جەنگەکەیان لەگەڵ ئەمریکا لە بەرەی جیاوازی سەربازی و ئابووریدا بەردەوامە و جەنگێکی فرەلایەنە.

  • سوپای پاسداران: کۆنتڕۆڵی گەرووی ستراتیجیی هوورمز لە ژێر دەستی تاراندایە.

  • سوپای پاسداران: بە هیچ شێوەیەک نایکەنەوە، تاوەکو ئەو کاتەی مەرجەکانیان بەدی دەهێنرێت.

    هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لە زاری بەرپرسێکی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردووەتەوە، هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشییەکی بەرزدان و پەنجەکانیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە و وەڵامی ئێران وێرانکەر و توند دەبێت، ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵە بکات.

    هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری باڵی دەریایی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، سێ کەشتیی نەوتهەڵگر لە بەیانی ئەمڕۆدا لە گەرووی هوورمز تەقیونەتەوە و گڕیان گرتووە، کە بە گوتەی سوپای پاسداران بەهۆی کوژاندنەوەی سیستمەکانی شوێندۆز و ناسینەوەی کەشتییەکانەوە ڕوویداوە.

    هەروەها سوپای پاسداران هۆشداریدا، ئەگەر کەشتییەکان پابەندی یاساکانیان نەبن و بیانەوێت لەگەڵ ئەمریکادا هەماهەنگی بکەن، ئەوا ڕووبەڕووی چارەنووسێکی هاوشێوە دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەرکی ئێمە لە ئێران تەواو نەبووە

شێوە عومەر

Sun Nov 08 2026

Loading related news...