هاونیشتمانییەکى پێنجوێن ئاسەوارێکى تەمەن هەزاران ساڵ دەدۆزێتەوە و ڕادەستى مۆزەخانەى سلێمانى دەکات

کەناڵ8

هاونیشتمانییەکى پێنجوێن ئاسەوارێکى تەمەن هەزاران ساڵ دەدۆزێتەوە و ڕادەستى مۆزەخانەى سلێمانى دەکات

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • ئەو هاونیشتمانییە لە ڕێگەى گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە ئەو پارچانەى دۆزیوەتەوە.

  • ئەو لە ڕێگەی کەناڵ8وە پارچەکانى گەیاندە مۆزەخانەی سلێمانی.


لە گوندی ڕەشانی شارۆچکەی پێنجوێنەوە، چیرۆکێکی پڕ لە هەستی بەرپرسارێتی و ڕەسەنایەتی دەست پێ دەکات. خەڵات، کە دانیشتوویەکی ئەم گوندەیە، لە ڕێگەی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە، چەند پارچەیەکی شوێنەواریی دەگمەن لەسەر ڕێگاکەی دەدۆزێتەوە.


پارچە ئاسەوارەکانى دەستى خەڵات

  • ئەو پارچانەی کە بەهۆیەوە خەڵات نەیهێشت مێژوو لە گوندەکەیدا ون ببێت.

  • پەیامنێرى کەناڵ8 هێناویەتییە شوێنە گونجاوەکەیی خۆی.

  • تاکو بە پارێزراوی ڕادەستی مۆزەخانەیان بکات و بیانگەڕێنێتەوە باوەشی مێژوو.

  • بە توێژینەوە سەرەتاییەکان ئەوە ڕوونبویەوە کە مێژووی پارچەکان بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنەوە.

مۆزەخانەی سلێمانی، گەورەترین مۆزەخانەی هەرێمی کوردستان و دووەم گەورەترین مۆزەخانەیە لەسەر ئاستی عێراق لە دوای مۆزەخانەی نیشتمانیی بەغداد.

مۆزەخانەکە مێژووی ناوچەکە لە چاخەکانی بەردینەوە تاوەکو سەردەمی عوسمانی و ئیسلامی دەپارێزێت.

کەناڵ8

Tue Nov 17 2026

Loading related news...