حەمە ساڵح دیلان.. قەڵەمێکی بڕشت و دەنگێکی کەموێنە

محەمەد ساڵح دیلان، ناسراو بە حەمە ساڵح دیلان، ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە، یەکێکە لە دیارترین شاعیر و مەقامبێژانی کورد.


حەمە ساڵح دیلان:

  • قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە مزگەوتی شێخ بابە عەلی و خوێندنگەی خالیدییە دەستپێکردووە

  • پاش تەواوکردنی خوێندن بووە بە فەرمانبەر

  • لە سایەی بیر و باوەڕی نیشتمانپەروەرانەدا دووچاری گرتن و دوورخستنەوە بووە

  • دیلان یەکێک بووە لە دیارترین شاعیرەکانی سەردەمی خۆی، لەسەر دەستی باوکی، رێی بۆ خۆشکراوە تاوەکو ببێت بە شاعیر

  • کاریگەربووە بە شیعرەکانی: مەولەوی، پیرەمێرد، گۆران و سالم، هاوکات خوێنەری شیعری فارسی بووە و حافز و سەعدی کاریان تێکردووە


لە ئاستی ناوەڕۆکە شیعرییەکانیدا:

  • گرنگییەکی زۆری بە باری هزر و لایەنی نیشتمانپەروەری داوە

  • هۆشیار بووە بەرامبەر بە دۆخی رامیاریی سەردەمەکەی

  • یەکەم هۆنراوەی خۆی لە بەندینخانەی کوت نووسیوە

  • ڕەمز و نیشانی بەکارهێناوە

حەمە ساڵح دیلان، جگە لەوەی شاعیرێکی دیار و جواننووس بووە، خاوەنی دەنگ و سەدایەکی ناوازە و ئاسمانیی بووە، بە دەنگە خۆشەکەی، مەقامی گوتووە و بێهاوتابووە لە چڕینیدا و ئاوازی داناوە.

ڕێکەوتی 28ی تشرینی یەکەمی 1990، لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

Wed Oct 28 2026

Loading related news...