بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى تەندروستى بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکراوە.
وەزیرى تەندروستى زانیارییەکانى کەناڵ8 پشتڕاستدەکاتەوە.
یەک ملیار و 200 ملیۆن دینارى بردووە.
کەناڵ8، بەدواداچوونى وردى بۆ ئەم بابەتە کرد و دۆسیەکە بەمجۆرەیە، بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى تەندروستى پاش ئەوەی بڕە پارەیەک کە هی گرێبەستێکی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینارییە لە کۆمپانیای نیوستانداردی وەردەگرێت، پارەکە دیار نامێنێت و دواتر بەهۆی ئەو کەیسەوە دەستگیرکراوە.
ئەم بەرپرسە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتى تەندروستى و لیژنەکانى وەزارەتەکەی، ئەم بڕە پارەى وەرگرتووە.
لە کاتێکدا وەرگرتن و خەرجکردنى هەر پارەیەک لە فەرمانگە حکومییەکان لەسەر و یەک ملیۆن دینارەوە لە ڕێگەى لیژنەوە دەبێت نەک تاکە کەسى.
سێ بەرپرسى باڵاى وەزارەتى تەندروستى زانیارییەکانیان پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، بەرپرسە باڵاکە بە سێ قیست پارەکەى وەرگرتووە کە ئەمەش گومانەکانى قوڵترکردووەتەوە.
د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەواڵەکەى کەناڵ8ـى پشتڕاستکردەوە و گوتى، ڕێکارى یاسایی گیراوەتەبەر و سەرپێچیکار و کەمتەرخەم دەدرێتە دادگا.
گوتیشى، لەم دۆسیەیەدا دەست بە لێپێچینەوەى یاسایی کراوە.
وەزیری تەندروستی: جارێکی دیکە نرخی دەرمان ڕێکدەخەینەوە
بریکاری تەندروستی: گرانیی نرخی دەرمان پەیوەندی بە بەرژەوەندییەوە هەیە
