دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

پووختەى هەواڵەکە

  • لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگە ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە.

  • لە هەولێر 55 هەزار و لە سلێمانى 27 هەزار و لە دهۆک 21 هەزار پارچە زەوى دابەشکراون.

  • هەڵەبجە لە قۆناغى ئامادەکاریدایە بۆ دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا.


کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانیى هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، 82 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە و 55 هەزار پارچە زەوى دابەشکراوە.


دابەشکردنى زەوى لە شارەوانى سلێمانى

  • ئەنجوومەن حسێن: 75 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانیى سلێمانى هەیە.

  • 27 هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە.

  • قۆناغى داهاتووى دابەشکردنى زەوى فەرمانبەران لە دۆڵەڕووت دەبێت.

دابەشکردنى زەوى لە شارەوانى دهۆک

  • دیار بەحرى، بەڕێوەبەرى گشتیی شارەوانییەکانى دهۆک بۆ کەناڵ8: 21 هەزار پارچە زەوییان دابەشکردووە.

  • ئامادەکارى کراوە بۆ دابەشکردنى زەوى لە چەند شارۆچکە و شارەدێیەکى سنوورەکە.

دۆخەکە لە هەڵەبجە جیاوازە

  • سەلام بیلال، سەرۆکى شارەوانیى هەڵەبجە بۆ کەناڵ8: تاوەکو ئێستا بە چەند قۆناغێک نزیکەى دوو هەزار پارچە زەوییان دابەشکردووە.

  • ئەو چین و توێژانە لە ساڵى 2002 تاوەکو 2017 ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەبووە.

  • 10 هەزار فەرمانبەر لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە.

  • زەوى ئامادەکراوە و کارەکانى نەخشەسازى تەواوبووە.

  • شارەوانى هەڵەبجە چاوەڕوانى گۆڕینى ڕەگەزى زەوییەکانن لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون.

لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە و زۆرینەى ئەوانەى ڕەزامەندییان هەیە، تاوەکو ئێستا زەوییان پێنەردراوە، ئەوانەش کە زەوییان وەرگرتووە، نازانن زەوییەکانیان لەکوێیە و سەرۆکایەتى شارەوانیى هەولێریش کڕین و فرۆشتنى ئەو زەوییانەى بەتەواوى قەدەغەکرد، تاوەکو ئەوکاتەى ڕێکارەکانى تاپۆکردنیان بەکۆتا دێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئەو فەرمانبەرانى زەوییان لە شارەوانى کڕیوە بە سوودمەند بوو هەژمار دەکرێن

پێنج گوندى سلێمانى دەکرێنە گەڕەک

شارەوانیى هەولێر: کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران قەدەغەیە

Loading related news...