باوکێکى دڵڕەق لە ئەمریکا؛ منداڵەکەى خۆى زیندەبەچاڵ کرد

باوکێکى دڵڕەق لە ئەمریکا؛ منداڵەکەى خۆى زیندەبەچاڵ کرد

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • کۆرپە زیندەبەچاڵکراوەکە تەمەنی 11 مانگە و لە قەفەسی سەگدا شاردرابووەوە.

  • ڕووداوەکە دەنگدانەوەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا و چەندین تیم کاریان لە دۆسییەکە کرد.


لە ناوچەی لێکسینگتن لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا، کۆرپەیەکی تەمەن 11 مانگ لەلایەن باوکیەوە ڕفێندراوە و لەناو قەفەسی سەگدا لەژێر خاکدا نێژراوە.


برایان کۆن، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی لێکسینگتۆن:

  • کۆرپە 11 مانگەکە ناوی کۆا شارپە و لەناو قەفەسی سەگدا دۆزراوەتەوە، کە بە خاولی پێچرا بوو.

  • پێدەچێت ئەو خاولییەی قەفەسەکەی لێپێچرابوو، بۆشاییەکی هەوای پێویستی لەژێر خاکەکەدا دروستکردبێت، هەر ئەوەش هۆکار بووە کۆرپەکە بۆ ماوەی نزیکەی 24 کاتژمێر بە زیندوویی بمێنێتەوە.

زانیارییەکان لەبارەى ڕووداوەکەوە:

  • پاش ئاشکرابوونی ڕووداوەکە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە پۆلیس، تیمی (FBI) و هێزە فیدراڵییەکان کە 100 کەس بوون، دەستیان بە هەڵمەتی دۆزینەوە و ڕزگارکردنی منداڵەکە کرد.

  • هێزە ئەمنییەکان سێشەممە شوێنێکی تازە هەڵکەندراویان لە ناوچەیەکی دارستانیدا لە نزیک ماڵی داپیرەی کۆرپەکە دۆزییەوە و لەکاتی هەڵکەندنی خاکەکە لەلایەن تیمەکانەوە، دەنگی گریانی کۆرپەکە بیستراوە و ڕزگار کراوە.

  • ئەو بەرپرسەی پۆلیس گریانی کۆرپەکەی بە خۆشترین دەنگ ناوبردووە، لە کۆرپەیەکی بیستبێت.

  • کۆرپەکە گەیێنراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ دەکرێت.

  • ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەریدەخەن دۆخی تەندروستیی بەرەو باشتربوون دەچێت.

باوکی منداڵەکە

  • مایکل کۆمەر، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەسەر تۆمەتێکی دیکەی دزیکردن دەستگیرکرابوو. ئێستا ئەم تۆمەتە قورسەشی ئاڕاستەکراوە.

بەگوێرەى گێڕانەوەى پۆلیس کۆرپەکە لای داپیرەی بووە، واتە لای دایکی باوکی. داپیرەکە بۆ کارێک دەچێتە دەرەوە و داوا لە باوکی کۆرپەکە دەکات ئاگاداری بێت تاوەکو چاودێریکاری کۆرپەکە دەگات، بەڵام کە چاودێرەکە گەیشتووە، کۆرپەکە و باوکیشی لە ماڵ نەبوون.

دواتر دەرکەوتووە باوکەکە کۆرپەکەی بردووە و خستوویەتییە ژێر خاک.

Loading related news...