
مارکۆ ڕوبیۆ: گەمارۆی ئابووری دژ بە ئێران وێرانکەر بووە.
گفتوگۆکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەرهەمدار بوون.
پێویستە گفتوگۆکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەورووپییەکانیش لەخۆ بگرێت.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی 7 لە پاریس گوتی: "گەمارۆی ئابووری دژ بە ئێران هێندە وێرانکەرە کە ئێستا پێویست بە ئۆپراسیۆنی گەورەی سەربازی ناکات".
لە بارەی دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا: "زۆر بەرھەمدار"ن.
پێویستە گفتوگۆکان فراوانتر بکرێن بۆ ئەوەی ئەورووپییەکانیش لەخۆبگرن.
بڕوامان وایە، گفتوگۆ سێقۆڵییەکان دەبێت لە کۆتاییدا هاوبەشە ئەورووپییەکانمان لەسەر مێزی گفتوگۆکان لەخۆ بگرێت.
ئەوان بەشێکن لە چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی درێژخایەن.
لێدوانەکانی ڕوبیۆ دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ پاش تێپەڕبوونی نۆ مانگ، جارێکی دیکە ڕووسیا و ئۆکرانیا، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، گفتوگۆکانیان دەستپێکردەوە و ڕۆژی چوارشەممەش بەردەوام دەبێت.
گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئەبوزەبی دەستیپێکرد
کریملن: گفتوگۆکانی ئەبوزەبی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا دەبێت
هێرشەکانی ئۆکرانیا توانای پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیایان بە ڕێژەی 30% کەمکردووەتەوە