
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕۆڵی گرنگی لە دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان تاران و واشنتن گێڕاوە.
دەشڵێت، لەگەڵ لاڤرۆڤ پرسی ئەتۆمی و گەرووی هوورمز و دۆخی کەنداویان تاوتوێکردووە.
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ وڵاتەکەی ڕایگەیاند، لەگەڵ لاڤرۆڤ لە بارەی ئەو پرسانەی کە هاوتەریبن لەگەڵ بەرژەوەندیییەکانیان گفتوگۆیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکانمان پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە و قەوقاز و ئەورووپا و پرسی ئۆکرانیا و پرسی کەندا و گەرووی هوورمز تاوتوێکراون.
بەشێکی دیکەی گفتووگۆکان لەسەر پرسی ئەتۆمی بووە بەڵام بەبێ باسکردنی وردەکارییەکانی.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تارانی پایتەختی ئێرانەو بە گوێرەی میدیاکانی ئێران یەکێک لەو پرسانەی لاڤرۆڤی گەیاندووەتە تاران پرسی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە.
.jpg)

.jpg)
