.jpg)
هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و هێورکردنەوەی دۆخەکە لە فەرەنسا چڕکراونەتەوە.
لە چەند شار و ناوچەیەک کۆتوبەندی کاتی لەسەر هاتووچۆی شەوانە و گردبوونەوە دادەنرێت.
سەندیکاکان بەنیازن دووبارە خۆپیشاندانى فراوان ڕێکبخەن.
دەسەڵاتدارانى فەرەنسا قەدەغەکردنی هاتووچۆ و ڕێگری لە گردبوونەوەیان لە هەندێک لە ناوچەکانی پاریس و چوار شارى دیکە ڕاگەیاند، ئەمەش وەکو هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخی شارەکە دوای چەند ڕۆژێک لە ناسەقامگیری و توندوتیژی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران.
قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کاتژمێر 11ـی شەوی دووشەممە، تاوەکو کاتژمێر 6ـی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، لە چەند گەڕەکێکی پایتەختدا جێبەجێ دەکرێت.
لە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی دووشەممە، تاوەکو کاتژمێر 6ـی بەیانیی سێشەممە، هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک لەو ناوچانەدا قەدەغە دەبن.
قەدەغەى هاتووچۆ لە کاتژمێر 8ـی ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە چوار شاری باکوور دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە شارەکانى لیل، واتینى و دواى و دینان قەدەغەى هاتووچۆ دەبێت.
قەدەغەى هاتووچۆ بە مەبەستی پاراستنی بازاڕ و دامەزراوە بازرگانییەکانە.
قەدەغەکردنەکان لەکاتێکدان ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان داوای ئەوە دەکەن، شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی نوێ بکرێت.

.jpg)

