دەنگدانی پێشوەختە لە هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی ئەمریکا دەستیپێکردووە

یەسنا ئومێد2 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ویلایەتی تەکساس دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی نیوەی خول دەستیپێکرد

  • دیموکراتەکان لە قەڵای کۆمارییەکاندا بەدوای سەرکەوتنێکی مێژووییدا دەگەڕێن



بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەکاتی ئەمریکا، دەنگدانی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری هیوستن دەستی پێکرد.



هەڵبژاردنی نیوەی خول

  • ویلایەتى تەکساس تاوەکو 3ی تشرینی یەکەمی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەى ئەو نوێنەرانەی دیموکراتەکان هەڵبژێرن کە زیاتر لە بانگەشەکانییان باس لە کەیسە ئابوورییەکان دەکەن، یاخود نوێنەری ئەو کۆماریانەی پاڵپشتی ترەمپ دەکەن.

  • دەنگدەرەکان، حاکمی ویلایەتەکەش لە هەڵبژاردنەکان هەڵدەبژێرن.

  • کێبڕکێکە لە نێوان گریگ ئابوتی، بەربژێری کۆمارییەکان و جینا هینوخودا، بەربژێری دیموکراتەکانە.

  • بە گشتی دیموکراتەکان دەیانەوێت دەنگی دەنگدەرە سەربەخۆکان بەدەستبهێنن.

  • دەیانەوێت دەنگی ئەو ئەمریکییانە بە دەستبهێنن کە نیگەرانن لەو جەنگەی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستیکردووە و بە گشتی وای کردووە نرخەکان بەرزببنەوە.

  • دەیانەوێت دەنگی ئەمریکییە لاتینییەکانیش بەدەستبهێنن کە ئێستا دژی پرۆسەی پەنابەران و ئەو ڕێکارانەن ترەمپ بەرامبەر پەنابەران دەیگرێتەبەر.

هەڵبژاردنە گشتییەکانی نیوە خولی ئەمریکا لە 3ی تشرینی دووەمی 2026 بەرێوەدەچێت، دەنگدەرەکانی ئەمریکا بەربژێرانی ئەنجوومەنی نوێنەران یەکلای دەکەنەوە لەگەڵ یەک لەسەر سێی ئەنجوومەنی پیرانیش.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول ئەگەر هەیە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت

یەسنا ئومێد

Tue Oct 20 2026

Loading related news...