کەمبوونەوەی غاز تەنگی بە ئێران هەڵچنیوە

ئارا ئیبراهیم6 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • هاوڵاتییانى ئێران زستانێکى سەختیان لەبەردەمە.

  • داوای کەمکردنەوەی بەکاربردنی غاز دەکرێت بە ڕێژەی 10%.

  • ئێران ڕۆژانە 380 ملیۆن مەتر سێجا غاز کورتهێنانی هەیە.


ئێران خۆی بۆ زستانێکی سەخت ئامادە دەکات و فشارەکان لەسەر کەرتی وزەی وڵاتەکەی چڕتر بوونەتەوە، بە هۆی ئەو زیانانەی بەر دامەزراوە گازییەکان کەوتووە لە جەنگی چل ڕۆژەدا ژێرخانی وزەی وڵاتەکە تەواو لاواز بووە.


وەرزى زستان و قەیرانى غاز لە ئێران

  • محەمەد باقر قالیباف، داوای کەمکردنەوەی بەکاربردنى غازیان کردووە.

  • پێویستە پێداویستییەکانی ماڵ و کارگە و وێستگەکانی کارەبا دابین بکرێت.

  • هاندانى دارایی بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرێت کە وزە کەمتر بەکاردەهێنن.

  • ئێران خاوەن یەدەگێکى زۆرى غازە، بەڵام گەرەنتى ئەوە ناکات بەکاربردن لە زستاندا زیادببێت.

  • ئێران بەدەست کێشەى وەبەرهێنان لە سەرچاوەى غازدا دەناڵێنێت.

  • بەشێک لە ژێرخانى ئەو غازەى ئێستا لەبەردەستە کۆنبوون.

  • بەهۆی جەنگی چل ڕۆژەوە زیاتر لە %40ـی ژێرخانی گازی ئێران بە ئامانج گیراوە.

  • کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران: لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆژانە ڕووبەڕووی کورتهێنانی 200 بۆ 250 میلیۆن مەتر سێجا غاز بووەتەوە.

  • هێرشەکانی ماوەی ڕابردوو بۆ سەر چوار دامەزراوەی پرۆسێسکردنی غاز بووەتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 230 ملیۆن مەتر سێجا.

  • تاوەکو ئێستا نزیکەی 100 ملیۆن مەتر سێجا نۆژەن کراوەتەوە.

  • بە گوێرەی خەمڵاندنەکان ئەم زستانە 130 ملیۆن مەتر سێجای دیکەی کورتهێنان بەهۆی جەنگەوە زیادیکردووە.

  • ڕۆژانە 380 ملیۆن مەتر سێجا غاز کورتهێنان ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.

ئەم قەیرانە دوو ئاڵنگاری دەخاتە بەردەم دەسەڵاتداران، یەکەمیان چاککردنەوەی دامەزراوە غازیە زیانلێکەوتووەکان بۆ گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنان، دووەمیان سنووردارکردنی بەکارهێنان پێش ئەوەی کەشوهەوا بە شێوەیەکی بەرچاو ساردتر بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران ڕۆژانە 850 ملیۆن مەترسێجا غازی پێوویستە بۆ پڕکردنەوەی پێداوویستی ناوخۆیی، بە جۆرێک کەرتی نیشتەجێبوون، بازرگانی و پیشەسازی بچووک بە تەنیا نزیکەی 72% بۆ 80%ـی کۆی بەکارهێنانی غاز پێکدەهێنن، ئەوەش بە نزیکەی 435 بۆ 625 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا پێکدەهێنێت و ڕێژەکەش لە زستاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە بەهۆی پێویستی گەرمکردنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئێران: لە کاتی جەنگدا 230 ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمهێنانی غازمان کەمیکرد

Loading related news...